"هه‌ژارترین سه‌رۆكی جیهان" مووچه‌ی خانه‌نشینی ناوێ
K24 - هه‌ولێر:
خۆسیه مۆخیكا سه‌رۆكی پێشووی ئۆرۆگوای، كه نازناوی "هه‌ژارترین سه‌رۆكی جیهان"ـی لێنراوه به‌هۆی ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت و ژیانه هه‌ژارانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "نامه‌وێت هیچ مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینم بۆ ببڕنه‌وه له بری ئه‌و ماوه‌یه‌ی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران خزمه‌تم كردووه".
مۆخیكا رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ستی له ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی پیران كێشایه‌وه كه له ساڵی 2015ـه‌وه ئه‌ندامی بوو له پاش كۆتاییهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه كه 5 ساڵ به‌رده‌وام بوو.
سه‌رۆكه هه‌ژاره‌كه هۆكاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی باسكردووه‌و گوتوویه‌تی: "ناتوانم تا ساڵی 2020 به‌رده‌وامبم دوای ئه‌و هه‌موو ماندوویه‌تی و ماوه زۆره".
مۆخیكای چه‌پڕه‌وی پێشوو كه نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی بوو، ئێستا ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 83 ساڵ و له نامه‌یه‌كدا بۆ لوسیا تۆبۆلۆنسكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیران كه جێری پێشووی سه‌رۆكی وڵات بوو نوسیوویه‌تی: "به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا عه‌قڵم كارده‌كات، ناتوانم ده‌ست له هاوكاری و شه‌ڕی فكری بكێشمه‌وه".
مۆخیكا كه به كه‌سێكی راشكاو و قسه له روو ناسراوه ده‌ڵێت: "داوای لێبوردن له هه‌ر هاوكارێكم ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌هۆی راشكاویم له مشت‌ومڕ و گفتوگۆدا بریندارم كردبێت".
ساڵی 2013 مۆخیكا داوای لێبوردنی له كرستینا فیرناندز سه‌رۆكی ئارژه‌نتین كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی به "پیری یاخی" ناوی بردبوو و داوای لێبوردنی له نیستور كریشنه‌ری هاوسه‌ری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته‌یش كردبوو. به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له چاوه‌كانی باش نه‌یده‌بینی به چاو خێل ناوی بردبوو.
ساڵی 2016 نیكۆلاس مادۆرو، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلایشی به شێت ناوبردبوو.
هۆكاری سه‌ره‌كی به‌ناوبانگبوونی خۆسیه مۆخیكا به‌هۆی سكهه‌ڵگوشینی راسته‌قینه بوو له ژیانیدا و ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌وكاته‌ی بووه فه‌رمانڕه‌وا تێیدا.
مۆخیكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه هاوكاریشی بوو له شه‌ڕی پارتیزانی به ماوه‌یه‌كی زۆر پێش هاوسه‌رگیرییان له ساڵی 2005، ئێستا له كێڵگه‌یه‌كی ئاسایی ده‌وروبه‌ری شاری مۆنتیڤیدیۆی پایته‌خی ئۆرۆگوای ده‌ژین.
مۆخیكا زۆربه‌ی مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به‌خشییه كۆمه‌ڵه و رێكخراوه خێرخوازییه‌كان له‌وكاته‌ی ساڵی 2010 ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت و ته‌نها ئۆتۆمبێلیكی مۆدێل 1987 ی ڤۆڵكس ڤاگنی هه‌بوو.
هه‌ر چه‌نده هاوكاره‌كانی هیوای ژیانێكی پڕ ئاسووده‌ییان بۆ مۆخیكا خواستووه، به‌ڵام ھێشتا كه‌سانێك ره‌خنه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه و ده‌ڵێن: "پێویسته داوای لێبووردن له‌و كرده‌وانه‌ی بكات كه كاتێك ئه‌ندامی رێكخراوی "تۆپامارۆس"ی چه‌پڕه‌وی نه‌یاری ده‌سه‌ڵات بووه له شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌نجامیداون.