سەرۆک بارزانى پێشوازیی لە قوتابییە یەکەمەکانی کوردستان کرد
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، قوتابييه يه‌كه‌مه‌كان رووحى شه‌هيده‌كانيان شاد كرد و خۆشحاڵى خۆيشى ده‌ربڕى كه كچى شه‌هيدێكى كوردستان پله‌ى يه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێناوه و ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى يه‌كه‌مه‌كان كچانن.
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكرده‌وه، ڕۆژی چوارشەممە26ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2017 لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە قوتابییە یەکەمەکانی دەرچووی پۆلی دوازدەی ئامادەیی کرد.
لەو دیدارەدا کە وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان و بەڕێوەبەرانی گشتیی پەروەردەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری پەروەردە سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی ئەو دیدارە و کورتەیەکی لەسەر پێشکەوتنی پڕۆسەی خوێندن لە کوردستان و ئاستەنگەکان باس کرد.
دواتر سەرۆک بارزانی لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی قوتابییە یەکەمەکانی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، کە زۆر خۆشحاڵە بە دیداری ئەو ئازیزانە و پیرۆزبایی لە قوتابییەکان و مامۆستایان کرد.
سەرۆک بارزانی رایگەیاند: بۆ من زۆر جێی خۆشحاڵییە کە ژمارەیەکی زۆر کچ لە ڕیزی یەکەمەکانی کوردستاندان و کچی شەهیدێکی کوردستان پلەی یەکەمی به‌دەست هێناوە، ئێوە هەمووتان روحی شەهیدانتان شاد کرد و مایەی سەربەرزی و شانازیین.
هەر لە دیدارەکەدا دوو قوتابیی یەکەمی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، بەناوی قوتابییە یەکەمەکانی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆک بارزانی‌یان کرد بۆ ئەو پێشوازییە و سوپاسی مامۆستایانیان کرد کە پشتیوانیان بوونە بۆ ئەو سەرکەوتنەیان. هەروەها سوپاسی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانیان کرد کە لە سایەی ئەوانەوە توانیویانە بە دڵنیاییەوە بخوێنن و بەڵێنیشیان دا کە هەموو توانا و هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی کوردستان و شادکردنی ڕوحی شەهیدان دەبێت.