ئافره‌ته په‌رله‌مانتاره‌كان هه‌ڕه‌شه‌كردن له خانمه په‌رله‌مانتارێك شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، گرووپی خانمانی په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌كردن له خانمه په‌رله‌مانتارێك شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و داوا له دادگا ده‌كه‌ن، به زووترین كات سزای هەموو ئەو جۆرە کەسانە بدات, کە دەبنە هۆی هەڕەشە و ترس بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی مەدەنییانەی خانمانی کورد.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گرووپی خانمانی په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی كوردستان:
پێشکەوتن و بەرەو پێشچونی هەر میللەتێك پەیوەستە بە بەشداری کردنی خانمان لە کایەی سیاسی, ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتەدا.
ئێمە وەك پەرلەمانتاران ئێستا لە هەوڵی بەرەو پێشبردنی ڕۆڵی خانمانین لە ناو پەرلەمان و حکوومەت, دەمانەوێت بۆ هەموو دنیای بسەلمێنین کە خانمانی کورد ڕۆڵی گەورەیان هەیە لە کایەی سیاسی کوردستاندا.
بەڵام بەداخەوە زۆر جار سەرەڕای بەربەستەکان دەبینە قوربانی و بە ناوی شەرەف و ناموسەوە ڕووبەڕوی هەڕەشە دەبینەوە, وەك ئەوەی بەرامبەر پەرلەمانتاري هاوپیشەمان شادی نەوزاد کراوە.
ئێمە وەك پەرلەمانتاران بێ جیاوازی بیر و بۆچونی سیاسی و ئایدۆلۆژی, بە توندی ئیدانەی ئەو هەڕەشانە دەکەین و پشتگیر و پشتیوانی لە شادی خان دەکەین.
ئومێد دەخواین ئەم جۆرە هەڕەشە ترسنۆکانە بەرامبەر ژنان ڕابگیرێن و داواکارین دادگا بە زووترین کات سزای هەموو ئەو جۆرە کەسانە بدات, کە دەبنە هۆی هەڕەشە و ترس بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی مەدەنیانەی خانمانی کورد.
گروپی خانمانی پەرلەمانتار لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان:
لیزا فەلەکەدین کاکەیی
شایان کاکە صالح عسکری
حسیبە سعیدگەردی
گولستان باقی نهێلی
د. ڕێواز فایەق حسێن
ڕوپاك احمد ڕەحمان
ھەژان کوێستانی
بێگەرد تالەبانی
خدیجە عمرطه
شیرین ئەمین عبدالعزیز
شنۆ اشقی عبدالله
ھدیە مراد حیدر
سەلمە فاتح تۆفیق
سەوسەن محمد میرخان
روژان حه مه ره ش
شادی نەوزاد
ئاشنا عبدالڵە
هه‌ر ئه‌مڕۆش لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی، مافی مرۆڤ و داکۆکیکردن لە ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە هەڕەشانە دەکەین و بە ئیرادەیەکی یەکگرتووشەوە پشتیوانی لەو خاتوونە سە نگینە و هەموو ژنانی کوردستان دەکەین.
هه‌روه‌ها له راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه: هیوادارین دادگاکانمان بۆ سەروەربوونی یاسا و نە هێشتنی ئەم دیاردانە، جێبەجێکەری یاسا بن و پاساو بۆ هیچ کە س و حاڵەتێکی لەم جۆرە نەبێتە بەدیلی یاسا، تا ڕە وتی پێشکە وتنی کۆمەڵگەکەمان لە بەرەوپێشچوونی زیاتر دابێت.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتاری ئه‌و "جوڵانه‌وه‌یه" له په‌رله‌مانی كوردستان، شادی نه‌وزاد، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بانده‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "شاسوار و بانده‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت جوڵانه‌وه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه به‌رن. هه‌ڕه‌شه‌مان لێ كراوه. تووشی شۆك بووین له‌و شێوازی مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵماندا كراوه".
شادی نه‌وزاد باسی له‌وه‌ش كرد، "له چالاكییه‌كانی جوڵانه‌وه‌كه‌دا، كه‌سانێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له سلێمانی به‌شداریی چالاكییه‌كانیان كردووه، شه‌و له كابینه‌كانی چاڤی لاند و شوقه‌كانی گوندی ئه‌ڵمانی ماونه‌ته‌وه، كامێرای شاراوه و چاودێریان بۆ دانراوه و ژیانی تایبه‌تییان وێنه گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكرێت".
ئاشكراشی كرد، نامه‌یه‌كی بۆ نێردراوه و تێیدا نووسراوه: "چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی رووتی خۆت به".
شادی نه‌وزادی په‌رله‌مانتار پرسیاری كرد، "ئه‌م بانده ئه‌گه‌ر به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جوڵانه‌وه‌كه و هاوڕێكانی خۆیاندا بكه‌ن، ده‌بێت چۆن چۆنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه تازه پێگه‌یشتوانه‌دا بكه‌ن، كه رۆژانه سه‌ردانی ناوه‌ند و ئۆفیسه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی كرده‌وه، له رێی دادگاوه دۆسییه‌كه دژی "شاسوار" ده‌جوڵێنێت و گوتی: "داوای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت باندگه‌راییه".
H.B