ئاسایشی ههولێر تۆمهتباری سهرهكی تهقینهوهیهكی مووسڵی دهستگیر كرد
K24 – ههولێر:
ئەنجامدەری تەقینەوەکەی بەردەم کۆمەڵگەی رۆشنبیریی شاری مووسڵ، لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کرا.
بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، کەسێک بە ناوی (ئ. م. م) لە رۆژی 04/05/2019 لە رێگای مۆتۆڕسکیل، تەقینەوەیەکی لە بەردەم کۆمەڵگەی رۆشنبیریی لە شاری مووسڵ ئەنجام دابوو، هێزەکانی ئاسایش توانیان لێکۆڵینەوە بکەن و ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، تیرۆریستەکە ددانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە هەماهەنگی، رادەستی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق دەکرێتەوە.