زانيوته لاله‌نگى ئه‌م سووده‌شى هه‌يه
K24 هه‌ولێر
پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى له‌كۆرياى باشوور، له نوێترين توێژينه‌وه‌يان له‌سه‌ر سووده‌كانى لاله‌نگى بۆيان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌م ميوه‌يه رۆڵێكى به‌رچاوى هه‌يه له لابردنى چه‌ورى له‌ش و چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر.
توێژينه‌وه‌كه له‌سه‌ر دوو گروپى قوتابيانى خۆبه‌ش ئه‌نجامدراوه كه هه‌ر يه‌كه‌يان ژماره‌يان 30 قوتابى ده‌بێت، به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه به ده‌ست نه‌خۆشييه‌كانى چه‌ورى و قه‌ڵه‌وييه‌وه ده‌ناڵێنن.
گروپى يه‌كه‌م بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، هه‌موو رۆژێك په‌رداخێك شه‌ربه‌تى لاله‌نگيان خواردووه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رزشى سكيان ئه‌نجامداوه.
گروپى دووه‌م ته‌نها وه‌رزشى سكيان ئه‌نجامداوه بۆ لابردنى چه‌ورى، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى لاله‌نگى بخۆنه‌وه.
له‌ئه‌نجامى كۆتايى توێژينه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، گروپى يه‌كه‌م، كه له‌گه‌ڵ وه‌رزشدا شه‌ربه‌تى لاله‌نگيان خواردبۆوه به‌رێژه‌ى 1.5% زياتر له گروپى دووه‌م، كێشيان دابه‌زيوه‌و چه‌ورى له‌شيان تواوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: روسيا اليوم