حه‌شدی عه‌شائیری شه‌ڕی داعش به گۆچان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18/8/2018 عه‌بدولخالق عه‌زاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای دیاله رایگه‌یاند: "300 چه‌كداری حه‌شدی عه‌شائیری له شاره‌دێی عوزێم له باكووری شاری به‌عقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله، جگه له گۆچان (گۆپاڵ) هیچ شتێكی دیكه‌یان پێ نییه رووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه".
عه‌زاوی گوتوویه‌تی: "300 چه‌كداری حه‌شدی عه‌شائیری له چه‌ندین پێگه‌ی گرنگی سنووری ناوچه‌ی عوزێم كه 60 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری به‌عقوبه، جگه له گۆچان (گۆپاڵ) بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش هیچ شتێكی دیكه‌یان پێ نییه و حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقیش هیچ پاڵپشتییه‌كییان ناكات".
عه‌زاوی گوتوویه‌تی: "هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێماندران بۆ پڕچه‌ككردنی حه‌شدی عه‌شائیری ته‌نها مره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز بوو، له هه‌موو ده‌رگایه‌كیشمانداوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوودێكی هه‌بێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه "پێویسته پاڵپشتیی حه‌شدی عه‌شائیری بكرێت له‌و ناوچا‌نه‌ی كێشه‌ی ئه‌منییان تێدایه و چه‌كدارانی داعش جووڵه‌یان هه‌یه و كرده‌ی توندوتیژیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
شاره‌دێی عوزێم یه‌كێكه له ناوچه رزگاركراوه‌كان پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ماوه‌ی چه‌ند مانگێك كۆنترۆڵی بكات و چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شائیریش له چه‌ند خاڵ و پێگه‌یه‌كی گرنگ بڵاوبوونه‌ته‌وه.