رۆحانى: لووتكه‌ی سعوودیه شانۆگه‌رییه و هیچ به‌هایه‌كی سیاسی نییه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی خۆیدا، دوای دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، سه‌باره‌ت به لووتكه‌ی وڵاتانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه له سعوودیه به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، ئه‌و لووتكه‌یه هیچ به‌هایه‌كی سیاسی نییه.
نزیكه‌ی سه‌رۆكی 55 وڵاتی ئیسلامی به‌شدارییان له لووتكه‌كه‌دا كرد، كه له‌لایه‌ن شا سه‌لمان، شای سعوودییه‌وه به فه‌رهه‌می بانگهێشتكرابوون و له لووتكه‌كه‌دا، سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هزری توندڕه‌وی راگه‌یه‌ندرا، به‌ناوی سه‌نته‌ری میانڕه‌وی "اعتدال".
رۆحانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی: "به رای من كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سعوودیه، شانۆگه‌رییه و هیچ به‌هایه‌كی سیاسی نییه".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به سازكردنی كۆبوونه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه و راكێشانی وڵاتانی زلهێز به پاره ناكرێت، له راستیدا گه‌لانی عێراق، سووریا و لوبنان، له دژی تیرۆر وه‌ستاونه‌ته‌وه".
گوتیشی: "گه‌لی ئێران به راوێژكار و دیپلۆماسییه‌ت هاوكاری ئه‌و گه‌لانه‌ی كردووه بۆ تێكشكاندنی داعش".
پێشتر شا سه‌لمان شای سعوودیه، له وتاره‌كه‌یدا خۆیدا له لووتكه‌كه‌دا، له باره‌ی تیرۆره‌وه گوتی: "ئێران بووه‌ته سه‌ره‌ڕمی تیرۆری جیهانی، له سه‌ره‌تای هاتنه ده‌سه‌ڵاتی خومه‌ینی تاكو ئه‌مڕۆ".