به‌ڤیدیۆ.. دۆخی به‌سره له كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌رچوو
K24- هه‌ولێر:
له به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی به‌سره به‌رامبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ژیان، گرژی كه‌وته نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌كارهێنا و ژماره‌یه‌ك قوربانیشی لێكه‌وته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی عێراقیش دووپاتیان كرده‌وه، به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ته‌نیا ئه‌مڕۆ 3 كه‌س كوژراون و 7 دیكه‌ش بریندار بوون، له‌ناو برینداره‌كان ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانیش هه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، ئه‌و 3 خۆپیشانده‌ره له ناوچه‌ی حه‌مدانی كوژراون، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دووپاتیانكرده‌وه، به‌هۆی هێرشی خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر كۆمپانیا و فه‌رمانگه نه‌وتییه‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگایه، رێگه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی كرێكاران له كۆمپانیاكان داخراوه، بۆیه له رێگه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌وه كرێكاره بیانییه‌كان له كۆمپانیاكان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شوێنی ئارامتر.
هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌چاوه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، وێڕای درووستبوونی بۆشایی ئیداری له سنووری پارێزگای به‌سره، هه‌روه‌ها به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران له شارۆچكه‌ی ته‌نوومه‌وه ده‌روازه‌ی سنووری شه‌لامجه‌شیان له نێوان عێراق و ئێران داخستووه و هامشۆی بازرگانی له‌و ده‌روازه‌یه په‌كی كه‌وتووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ شاندێكی حكوومه‌تی عێراق كه سه‌ردانی ئه‌و شاره‌یان كردبوو، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به چه‌ك و ره‌شاش وه‌ڵامدرانه‌وه و به‌په‌له‌په‌ل رایانكرد و ئه‌و شاره‌یان به‌جێهێشت و رێگه‌ی به‌غدا - به‌سره‌ش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی تووڕه‌وه داخرا و, وه‌ك راشگه‌یه‌ندرا، "خۆپیشانده‌ران ناوچه‌ی ته‌نومه‌یان كۆنترۆڵ كردووه و فه‌رمانگه‌كانی نه‌وتیشیان له رمێله سووتاندووه".
H.B
#البصرة | القوات الأمنية هم أبناء #العراق من إي مدينة كانوا ووجودهم هو لحماية المُتظاهرين السلميين المُطالبين بالحقوق المشروعة ، والأعتداء على القوات الأمنية مرفوض من إي جهة كانت . pic.twitter.com/SCtHj9KBeh
— بسام النصرالله (@Bassam_Nasralla) July 12, 2018