داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌ی مونبج راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
به‌گویره‌ی تۆڕی هه‌واڵده‌ری سكای نیوز، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه راگه‌یاند، كه ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی مونبج مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای كرده ئامانج.
سه‌باره‌ت به ئاماری قوربانبانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش، ئاژانسی هاوار ئاشكرایكرد، به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری مونبج، كه له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌ی "قصر الأمراء" واتا "كۆشكی شازاده‌كان" له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره ئه‌نجامدرا، گه‌یشته 10 كوژراو.
ئه‌و ئاژانسه ئاشكراشیكرد، قوربانیانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه له‌و شوێنه گوازراونه‌ته‌وه و دواتریش هی زانیاریێك له‌باره‌ی چاره‌نووسیان ئاشكرا نه‌كراوه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له‌نێوان قوربانیاندا 2 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراون و 2ی دیكه‌ش بریندار بوونه.
H.B