به ڤیدیۆ.. به‌هۆی كارێكی چه‌وت و ناشرین ره‌نگه له مۆندیال بێبه‌ش بێت
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا، ئه‌ستێره‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌كارده‌هێنێت و سووكایه‌تی به ملیۆنان خه‌ڵكی كۆریای باشوور ده‌كات.
له یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان كۆلۆمبیا و كۆریای باشوور، به‌ریه‌ككه‌وتن و گرژییه‌كی توند ده‌كه‌وێته نێوان یاریزانانی هه‌ردوولا.
دواتر ئیدوین كاردۆنا هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا وه‌ك سووكایه‌تیكردن به خه‌ڵكی كۆریا كه به چاوبچووك ناسراون، ده‌ستی بۆ چاوی ده‌بات و بێڕێزییه‌كی ئاشكرا به یاریزانانی كۆریا ده‌كات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كۆلۆمبیا به فه‌رمی ئیدوین كاردۆنای بۆ 5 یاری دۆستانه‌ی داهاتوو سڕ كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌شی به‌هۆی ئه‌م كاره چه‌وته له‌سه‌ره.
ئیدوین كاردۆنای ته‌مه‌ن 25 ساڵ، هێرشبه‌ری ژماره (10)ـی یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی ئارجێنتینایه و یه‌كێك دیارترین ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا.