یاریزانێكی عێراق سه‌رنجی دۆرتمۆند بۆلای خۆی راده‌كێشێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا، یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا راداره‌كانی خستۆته سه‌ر چه‌ند یاریزانێكی عه‌ره‌بی له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا، له نێویاندا ئه‌ستێره‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی كردۆته ئامانج.
پێگه‌ی كاڵچۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی دۆرتمۆند چاودێری موهه‌نه‌د عه‌لی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی شۆرته ده‌كات كه ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌شداریی له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا كردووه و له كۆی 3 یاری 2 گۆڵی كردووه و به جێنشینی یوونس مه‌حموود وه‌سف ده‌كرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی دۆرتمۆند ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه موهه‌ند عه‌لی بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه، له‌م پێناوه‌شدا ئاماده‌كاری بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ یانه‌ی شورته كردووه.
موهه‌نه‌د عه‌لی ته‌مه‌ن 18 ساڵ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له كۆی 15 یاری 8 گۆڵی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شورته‌ش ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق له كۆی 12 یاری 6 گۆڵی كردووه.