به‌ ڤیدیۆ.. ڤێتنام به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی گه‌یشته‌ قۆناخی هه‌شتی جامی ئاسیا

ڤێتنام به‌ پله‌ی سێیه‌م سه‌ركه‌وت و شكستی به‌ ئوردن هێنا كه‌ وه‌ك پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌یشتبووه‌ ئه‌م قۆناخه‌

له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا، ڤێتنام وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌ڵبژارده‌ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بلیتی قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی بڕی، كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ شكستی به‌ ئوردن هێنا.

هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن دوای ئه‌وه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م بڕی، له‌ قۆناخی 16 رووبه‌ڕووی ڤێتنام بووه‌وه‌ كه‌ وه‌ك پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی گه‌یاندبووه‌ ئه‌م قۆناخه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ڤێتنام توانی هه‌ڵبژارده‌ی ئوردنی تێپه‌ڕێنێت و بگاته‌‌ قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌.

هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن ئه‌گه‌رچی له‌ گێمی یه‌كه‌م به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام له‌ گێمی دووه‌م ڤێتنام ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌، پاشان به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ خاڵی سزا ڤێتنام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئوردن به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕێ و ڤێتنامیش وه‌ك یه‌كه‌مین سووپرایزی قۆناخی هه‌شت له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.