وه‌زاره‌تی دارایی لیستێكی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

به‌ گوێره‌ی سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هه‌روه‌ها خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی خشته‌ نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، رۆژی سێشه‌ممه‌ 15/4/2018 به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و رۆشنبیری و لاوان به‌ سیسته‌می نوێی مووچه‌ ده‌ستپێ ده‌كات تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 19/4/2018 به‌رده‌وام ده‌بێت.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەینێت:

یەكەم/ یەك شەممە 15/4/2018.

1_مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دابەشدەكرێت.

2_مووچەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دابەشدەكرێت.

دووەم_دووشەممە 16/4/2018

1_ مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ دابەشدەكرێت.

2_ مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم دابەشدەكرێت.

3_ موووچەی پەرلەمان دابەشدەكرێت.

4_ مووچەی ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەكرێت.

سێهەم_ سێ شەممە 17/4/2018

1_ مووچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەشدەكرێت.

2_ مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكرێت.

چوارەم_ پێنج شەممە 19/4/2018 مووچەی دەزگای ئاسایش دابەشدەكرێت.

تێبینی/ دوای گەیشتنی بڕە پارەی بەغدا مووچەی سەرجەم شوێنەكانی تر دابەشدەكرێت بە پێی سیستەمی نوێی مووچە.