سەرۆک بارزانی دروستکردنی هاوکێشەیەکی نوێ لە نێوان هەولێر و بەغدا به‌گرنگ ده‌زانێت

سه‌رۆك بارزانی: هیوادارین هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا یارمه‌تیده‌ر بن

K24 - ھەولێر

سەرۆک مه‌سعوود بارزانی، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە بە سەنتەری بڕیاری سیاسیی کوردستانی داناوە جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، "گرنگە هاوکێشەیەکی نوێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا دروست بکرێت".

سه‌رۆك بارزانی گوتیشی: "هیوادارم هەنگاوەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراق یارمەتیدەر بن، بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان لەم دۆخە سەختە ئابوورییە رزگاری بێت".

ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌كاتێكدایه‌، به‌م دواییانه‌ لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو به‌دی ده‌كرێت.

H.B