هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق رووبه‌ڕووی ئه‌م یانه‌یه ده‌بێته‌وه
له گه‌ڕی یازده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێڕاق یانه‌ی هه‌ولێر له به‌غدا ده‌بێته میوانی یانه‌ی حدوود، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی هه‌ینی به‌ڕێوه ده‌چێت، له مێژووی خوله‌كه‌شدا تا ئێستا هه‌ولێر به‌و یانه‌یه نه‌دۆڕاوه.
دۆخی یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه
هه‌ولێر دوای شكسته‌كه‌یان به یانه‌ی سه‌ماوه هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه باشووری كوردستان، بڕیاره سبه‌ی له دوای یارییه‌كه‌ی حدوود كۆتایی به گه‌شته‌كه‌یان بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.
هه‌ولێر له 10 گه‌ڕی ڕابردوودا به راهێنه‌رایه‌تی (عیماد عۆده) 13 خاڵی كۆكردۆته‌وه، 3 بردنه‌وه، 3 شكست و چوار یه‌كسانبوونی هه‌یه و له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق دێت.
دۆخی یانه‌ی حدوود له‌م وه‌رزه
یانه‌ی حدوود هاوشێوه‌ی هه‌ولێر 13 خاڵی له‌م وه‌رزه كۆكردۆته‌وه و پله‌ی هه‌شته‌می گرتووه، خاوه‌نی 3 سه‌ركه‌وتن، 3 شكست و 4 یه‌كسانبوونه.
حدوود له‌م یارییه مه‌به‌ستییه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خوله‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنێك به‌سه‌ر هه‌ولێردا تۆمار بكات، به‌وپێیه‌ی له مێژووی خولی نایاب رووینه‌داوه كه حدوود شكست به هه‌ولێر بێنێت.
مێژوو رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانیان
له مێژووی خولی نایابی عێراق، هه‌ولێر و حدوود شه‌شجار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، هه‌ولێر 4 یاری بردۆته‌وه، دوو یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه، به‌مه‌ش حدوود تا ئێستا هیچ یارییه‌كی له هه‌ولێر نه‌بردۆته‌وه.
دوایینجار له وه‌رزی 2015 ـ 2016 ئه‌م دوویانه‌یه رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
یارییه‌كانی داهاتووی هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر دوای یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رانبه‌ر حدود راسته‌وخۆ به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئاماده‌كاری بۆ یاری رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌كات كه بڕیاره له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری رووبه‌ڕووی شورته بێته‌وه.
دوای ئه‌م یارییه‌ش، هه‌ولێر له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خوله‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوامداریی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌كات، پاشان خوله‌كه بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ به‌هۆی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌وه‌ستێت.