به‌هۆی ئه‌وه‌ی گاڵته‌ی به‌ كۆرۆنا و خه‌ڵكی چین كرد سزا درا

دێلی ئالی بۆ یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌

دێلی ئالی بە هۆی پۆستێکی گاڵتەئامێز لەسەر هاوڵاتیانی چینی لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یارییەکەی بەرامبەر مانچیستەر یونایتد سڕ کرا.

دێلی ئالی هێرشبەری ئینگلیزی یانەی تۆتێنهام دوای ئەوەی مانگی 2:00ـی ئەمساڵ پۆستێکی گاڵتەئامێزی لە تۆری کۆمەڵایەتی سناپ چات کرد و گاڵتەی بە چینیەکان کرد، ئەو کاتەی خەڵکی ئەم وڵاتە گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، هەر چەندە ئەو یاریزانە هەر زوو پۆستەکەی سڕییەوە، بەڵام نەبووە هۆی ئەوەی کە تاوانەکەی ون ببێت و بەم هۆیەوە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵاند بریاریداوە ئەو یاریزانە بۆ یەک یاریی سڕ بکرێت و بەم شێوەیە ناتوانێت بەشداری یاریی یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد بکات، هەروەها ئەو یاریزانە بە بڕی 50 هەزار پاوەندیش بە پێ بژاردن سزا درا.