مێسی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كان
لیۆنێل مێسی گه‌ڕایه‌وه راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا و ئاماده‌كاریی بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات.
بلاوگرانا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ستێره‌كانی راهێنانه‌كانی كرد و ئاماده‌كاریی بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌كات كه‌وا بڕیاره شه‌وی سێشه‌ممه له كامپ ن‌و رووبه‌روو ببنه‌وه.
مێسی دوای ئه‌و پێكانه‌ی له یاریی چوونی چاره‌كی كۆتایی به‌رامبه‌ر مان یونایتد تووشی بوو بۆ یارییه‌كه‌ی لالیگا به‌رامبه‌ر هوێسكا بانگهێشت نه‌كرا كه له‌و یارییه‌دا بارسێلۆنا به زۆرینه‌ی یاریزانی یه‌ده‌گ یاریی كرد و به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه مێسی به ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه و 100% به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد یاریی ده‌كات.