به‌شار ئه‌سه‌د و هاوژینه‌كه‌ی له گوندێكی ده‌وروبه‌ری حه‌ما ده‌رده‌كه‌ون
K24 - هه‌ولیر:
به گوێره‌ی ژماره‌یه‌ك وێنه كه له پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌دا له لایه‌ن چالاكوانان بڵاوكراونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا و ئه‌سما ئه‌سه‌دی هاوسه‌ریان بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیوویانه " دووه‌م رۆژی جه‌ژن له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌ما، سه‌ردانی خه‌ڵكیان كردووه‌و برینداره‌كانی جه‌نگی وڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سووریا ، به‌شار ئه‌سه‌د و هاوژینه‌كه‌ی كه ماوه‌ی زیاتر له 6 ساڵه زۆر كه‌م ده‌رده‌كه‌ون و زیاتر كاته‌كانیان له كۆشك و شوێنه نهێنییه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، دووه‌م رۆژی جه‌ژن چوونه‌ته ماڵی كه‌سێك به ناوی " محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د خه‌لیل" له گوندی ته‌ل ئه‌عفه‌ر له ده‌وروبه‌ری شاری حه‌ما، ئه‌و كه‌سه‌ش یه‌كێكه له‌وانه‌ی به‌هۆی به‌رگریكردنی له رژێمی سووریا به سه‌ختی بریندار بووه‌و 90% توانای جه‌سته‌یی له ده‌ستداوه‌و كه‌مئه‌ندام بووه.
به گوێره‌ی وێنه‌كان، ئه‌سه‌د و هاوژینه‌كه‌ی به جل و به‌رگی ئاسایی و زیاتر وه‌ك نمایشكار ده‌رده‌كه‌ون و منداڵان له باوه‌ش ده‌كه‌ن و به ناو ماڵه‌كان و گونده‌كه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه.