ساڵح موسلم لە ترەمپ تێناگات

"نازانم مەبەستی چییە"

K24 – هه‌ولێر:

ساڵح موسلم رایگەیاند، ئەوان نازانن مەبەستی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە دروستكردنی ناوچەی ئارام چیە.

ساڵح موسلم بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی تەڤدەم سەبارەت بە لێداوانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە سووریا بە رۆژنامەی دوڤاری گووتوە : "ئێمە نازانین پرسی دروستكردنی ناوچەی ئارام چیە و چۆنە، بەڵام ئێمە وەكو ھەرێمێكی پارێزراو لێی دەڕوانین".

گوتیشی: "ئەو ناوچە ئارامە لەلایەن توركیاوە دروست ناكرێ، بەڵكو لەژێر سەرپەرشتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی یان نەتەوە یەكگرتووەكان دروست دەكرێت".

پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، ناوچەیەکی ئارام بۆ پاراستنی کوردەکان لە سووریا دروست دەکەن و کوردەکان لە مەترسی هێرشەکانی تورکیا دەپارێزن.