توركمانه‌كان چاویان له‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكه‌

داوای پۆسته‌كه‌ ده‌كه‌ن و ده‌شڵێن: كانديدى توركمان به‌بێ پشتیوانی پارته‌ كوردییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نابێت
kurdistan24.net

K24 - كه‌ركووك:

سه‌رۆكی پارتی توركمان ئیلی رایده‌گه‌یه‌نێت، رێز له‌ بۆچوونی پارتی و یه‌كێتی و كاندیدی كورد بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌گرن، به‌ڵام هێشتا سوورين له‌ سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك له‌م قۆناغه‌ تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.

هاوكات ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركمان ئیلی، نكۆڵیش ناكات له‌وه‌ی توركمان ناتوانێ له‌ رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌ ده‌ست بێنن، بۆیه‌ رێككه‌وتنی تازه‌ به‌ پێویست ده‌زانێت.

توركمانه‌كانیش چاویان له‌م پۆسته‌یه‌ و به‌ باشی ده‌زانین له‌م قۆناغه‌دا تا هه‌ڵبژاردن، پارێزگار له‌ پێكهاته‌ی توركمان بێت، به‌ڵام كاندیدی توركمان ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت، مه‌گه‌ر به‌ پشتیوانی پارته‌ كوردییه‌كان نه‌بێت، بۆیه‌ تا ئێستا پارته‌ توركمانه‌كان هیچ كاندیدێكیان پێشكه‌ش نه‌كردوه‌، ئومێد ده‌كه‌ین پارته‌ كوردییه‌كان پشتیوانی كاندیدی توركمان بكه‌ن.

ریاز ساری كه‌هیه‌، سه‌رۆكی پارتی توركمان ئیلی ده‌ڵێت: "ئێمه‌ رێز له‌ بۆچوونی هه‌ردوو پارتی كوردی و كه‌سایه‌تی كاندیدكراویش ده‌گرین، كه‌ ته‌یب جه‌باره‌، به‌ڵام بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه‌، كه‌ركوك به‌ گوێره‌ی مێژوو شارێكی توركمانییه‌، به‌ڵام برایانمان له‌ كورد و عه‌ره‌ب به‌ ده‌یان ساڵه‌ پۆستی پارێزگاریان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین تا كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌و پۆسته‌ به‌ توركمان بدرێت، له‌ دوای هه‌ڵبژاردنیش ئومێد ده‌كه‌ین به‌شێوه‌ی خوولی پۆسته‌كان ده‌ستاو ده‌ستی پێ بكرێت له‌ نێوان پێكهاته‌كان دا، چونكه‌ كه‌ركوك پێویستی به‌ رێككه‌وتن و له‌یه‌ك گه‌یشتنی زۆر هه‌یه‌".

ده‌باره‌ی پێشوازی له‌ شاندی دانووستانكاری كوردی، دوو رۆژی تر پارته‌ توركمانه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه‌ دوا بڕیار ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ پارتی توركمان ئلی هه‌میشه‌ پێشوازی دانووستانی نێوان پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ شێوازێكی رێككه‌وتن له‌ كه‌ركووك".

ته‌یب جه‌بار كێیه‌؟ 

ئ. م