به ڤیدیۆ.. كوشتنی یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه‌ی بارسێلۆنا ببینه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی كاتالۆنیا، له ناوه‌ڕاستی یه‌كێك له شه‌قامه‌كان، ته‌قه له ئه‌نجامده‌رێكی په‌لاماره‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌كه‌ن.
وه‌ك ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، پۆلیس ته‌قه له كه‌سێك ده‌كه‌ن، كه پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی له‌به‌ردا بووه، دواتریش ده‌ركه‌وتووه پشتێنه ساخته‌یه و راسته‌قینه نییه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له‌لایه‌ن شایه‌تحاڵێكه‌وه تۆماركراوه، گومانلێكراوه‌كه داوا له پۆلیس ده‌كات ته‌قه‌ی لێنه‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماده نییه خۆی راده‌ست بكات و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه دابنیشێت.
دوای ته‌قه‌كانی پۆلیس، گومانلێكراوه‌كه ده‌كه‌وێت، به‌ڵام جارێكی دیكه هه‌ڵده‌ستێته‌وه، دواتر پۆلیس به‌رده‌وام ده‌بێت له ته‌قه‌كردن و له‌و كاته‌ش گرته ڤیدیۆییه‌كه كۆتایی دێت، وه‌ك سه‌رچاوه‌كانیش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، گومانلێكراوه‌كه كوژراوه.
پۆلیسی كاتالۆنیا رایگه‌یاند، دوای رووداوه‌كه‌ی شه‌قامی لاس رامبلاس، كه به‌هۆیه‌وه 14 كوژران و نزیكه‌ی 100 كه‌سیش برینداربوون، 5 كه‌س به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندییان به رووداوه‌كه، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدار له‌گه‌ڵ پۆلیس، كوژراون.
پۆلیس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، په‌لاماره‌كانی بارسێلۆنا له‌لایه‌ن شانه‌یه‌كی 12 كه‌سی ئه‌نجامدران، هاوكات رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌كانی بارسێلۆنا راگه‌یاند.