وته‌بێژی حكوومه‌ت ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌ران ئاشكرا ده‌كات

"کۆبوونەوەکە بۆ درووستکردنی هەماهەنگی بووە"
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

دوای کۆبوونەوەی حکوومەت و وەبەرهێنەران، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بە میدیاکانی راگه‌یاند، حکوومەت هەمیشە پاڵپشتی وەبەرهێنەران دەبێت و ئاماژەی بەوەشدا، کە کۆبوونەوەکە بۆ درووستکردنی هەماهەنگی بووە.

هه‌وره‌ها گوتی: بە ئاشکرا بە وەبەرهێنەرانیان گوتووە، پیویستە پابه‌ندی یاسا بن و بەرەو ئەو ئامانجانە بڕۆن، کە حکوومەت لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە دیاریکردووە.

H.B