به ڤیدیۆ.. له ئێستاوه ئه‌م گۆڵه بۆ خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ساڵ به‌ربژێر ده‌كرێت
له خولی پله‌دووی ئه‌ڵمانیا، یاریزانێك یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی ئه‌مساڵی تۆمار كرد و پێشبینی ده‌كرێت له ئێستاوه كێبڕكێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی پوشكاشی تایبه‌ت به جوانترین گۆڵ ساڵ بكات.
له گه‌ڕی 27ـه‌می خولی پله‌دووی ئه‌ڵمانیا، مانوێل ستیفله‌ری یاریزانی یانه‌ی (سان هاوزن) یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی له‌مساڵ له دژی یانه‌ی بوخۆم تۆمار كرد.
ئه‌گه‌رچی یارییه‌كه به شكستی یانه‌ی (سان هاوزن) كۆتایی هات، به‌ڵام گۆڵه‌كه‌ی مانوێل ستیفله‌ر تاڕاده‌یه‌ك شكسته‌كه‌ی له‌بیر هه‌موولایه‌ك برده‌وه.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه له چركه‌ی 40 ده‌توانن گۆڵه‌كه‌ی مانوێل ستیفه‌ر ببینن