بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران پشووی فەرمی راگەیەندرا
K24 - ھەولێر
بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە سەرجەم قوتابخانەكانی هەشت پارێزگای ئێران بۆ دوو رۆژ پشووی فەرمی راگەیەنرا و لە چەند شارێكیش یەك ھەفتە کرایە پشووە.
مەسعود سەقفی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروهردەی ئێران رایگەیاند، بەھۆی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوهندهكانی خوێندن، له سەرجەم قوتابخانەكانی ورمێ، تاران، ھەمەدان، قەزوین، ئەردەبیل و گوڵستان رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە كراوهتە پشوو. لە پارێزگای گەیلان و مەركەزیش یەك ھەفتە پشوو راگەیەندرا.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، تا ئێستا 6 کەس بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.