له‌ عێراق سه‌دان كه‌س تووشی‌ كۆرۆنا بوون

زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان له‌شاری به‌غدا تۆماركراون

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند و تووشبوونی سه‌دان كه‌سی پشتڕاست كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 5 هه‌زار و 947 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 308 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 179 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 94 حاڵه‌ت

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 1 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 6 حاڵه‌ت

نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت

سلێمانی: 7 حاڵه‌ت

هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت

دهۆك: 1 حاڵه‌ت

دیاله‌: 3 حاڵه‌ت

كه‌ربه‌لا: 3 حاڵه‌ت

موسه‌ننا: 5 حاڵه‌ت

واست: 6 حاڵه‌ت

سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 5 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ له‌ به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 3 حاڵه‌ت له‌ ناوچه‌ی روسافه‌ی به‌غدا و دوو حاڵه‌تیش له‌ ناوچه‌ی شاری پزیشكی ئه‌و شاره‌ تۆماركراون، له‌كاتێكدا 53 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 7 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 25 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 14 حاڵه‌ت

بابل: 1 حاڵه‌ت

دیاله‌: 6 حاڵه‌ت

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 4 هه‌زار و 272 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 152 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 2 هه‌زار و 585 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 535 كه‌سیش هێشتا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه‌‌.

H.B