ئومێد خۆشناو: ئەو لایەنانەی دەیانەوێ ئاستەنگ بۆ حکومەت دروست بکەن سەرکەوتوو نابن

"لە بابەتی 400 ملیارەکە پارتی کراوەتە ئامانج"
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەو لایەنانەی لە نێو حکومەتن و دەیانەوێت ئاستەنگ بۆ کارەکانی حکومەت دروست بکەن، لەو کارەیان سەرکەوتوو نابن.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: هەندێك لایەنە دەیانەوێت ئاستەنگ بۆ کارەکانی حکومەت دروست بکەن و رێگری لە جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی بکەن،

هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌، لە هەموو جیهان پارتە دەسەڵاتدارەکان و ئۆپۆزسیۆن له‌ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەنگن و بەیەکەوە کاردەکەن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی حکومەت بۆ رێگریكردن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و په‌تایه‌ بە سیاسی کراوە.

H.B