ترەمپ: خاشقچی کوژراوە
K24- ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کوژرانی جەمال خاشقچی ئاشکرادەکات و کۆنگرێسی ئەمەریکاش داوای سزادانی سعوودییە دەکات.
لهمیانهی لێدوانێكی بۆ رۆژنامهی نیویۆرك تایمزی ئهمەریكی، ترەمپ ئاشكرایکردووە: "ئاماژهكان بۆ ئهوه دهچن خاشقچی كوژرابێت و بهرپرسانی باڵای سعوودییەش له پشت ئهو كارهبن"
دەشڵێت: " كهیسی خاشقچی سهرئێشهیهكی گهورهی بۆ سیاسهتی دهرهوهی وڵاتهكهی دروست كردووه".
ئەم لێدوانەی ترەمپ لەکاتێکدایە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوی ئەمەریکا، بە جیا لەگەڵ بەرپرسانی سعوودییە و تورکیا کۆبوەوە و دوای دیدارەکانیشی داوای لە ترەمپ کردبوو کە مۆڵەتی زیاتر بداتە سعوودییە.
لە ئێستادا، زیاد لە 40 ئەندام کۆنگرێسی ئەمەریکا داوای سزادانی سعوودییە دەکەن و بۆ ئەوەش نامەیەک بۆ ترەمپ دەنێرن.
لوید دوجێت، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، نامەیەكی بڵاوکردەوە کە لەلایەن زیاتر لە 40 ئەندام کۆنگرێسەوە واژۆکراوە و تیایدا داوا لە ترەمپ دەکرێت سزای توند بەسەر سعوودییەدا بسەپێنێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، لێکۆڵەران بەڵگەی نوێیان لەبارەی چارەنووسی جەمال خاشقچی دۆزیووەتەوە و لە ماوەی 20 رۆژی داهاتوودا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان ئاشکرا دەکەن.
H.J