به ڤیدیۆ... دیسان مێسی ناونیشانی سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی بارسێلۆنا بوو
له گه‌ڕی 29ـه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی بلباوی مێوانی هێنا، ئه‌مه‌ش 23ـه‌مین سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی بارسا بوو له‌م وه‌رزه.
له خوله‌كی 8ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، پاكۆ ئالكاسێر به ئاسیستی جۆردی ئالبا یانه‌ی بارسێلۆنای به گۆڵێك پێخست، دواتر لیۆنێل مێسی له خوله‌كی 30 له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش تاكۆتایی به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌سوودی بارسا ته‌واو بوو.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
1ـ لیۆنێل مێسی به تۆماركردنی 25 گۆڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی گۆڵكارانی لالیگا پته‌وتر كرد.
2ـ مێسی هاوشان محه‌مه‌د سه‌ڵاح خاوه‌نی 37 گۆڵ و ئاسیستن، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا.
3ـ مێسی شه‌شه‌مین گۆڵی له‌م وه‌رزه به لێدانی راسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆمار كرد.
4ـ جۆردی ئالبا هه‌شته‌مین ئاسیستی له‌م وه‌رزه كرد.
5ـ پاكۆ ئالكاسێر شه‌شه‌مین گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا كرد، كه 3 گۆڵیان له دژی بلباو بووه.