پوتین و ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا و پرسی ریفراندۆم گفتوگۆ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 28/9/2017 ده‌گاته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌رباره‌ی گرنگترین پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
دیمیتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی كرملین رایگه‌یاندووه: "هه‌ر دوو سه‌رۆك ده‌رباره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایشی هه‌ریمایه‌تی و چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵیدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی دۆسێی سووریا‌و سه‌ردانه‌كه‌ی پوتین ئامانجی پراگماتیكی هه‌یه و له چوارچێوه‌ی هاوكاریی نێوان هه‌ر دوو لایه‌ندا به‌رێوه ده‌چێت".
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له به‌ریاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "پێشبینی ده‌كرێت پوتین و ئه‌ردۆغان، ژماره‌یه‌ك پرسی دوو لایه‌نه و هه‌رێمایه‌تی جیگای بایه‌خی هاوبه‌ش، به‌تایبه‌تی پرسی سووریا و عێراق تاوتوێ بكه‌ن".
پێشتر مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتبووی: "سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌یه‌وێت باسی ره‌وشی پارێزگای ئیدلبی سووری له‌گه‌ڵ پوتین بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له هه‌ڵوێسته‌كاندا هه‌بێت، به تایبه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له میانڕه‌وه‌كان".
پێشبینی ده‌كرێت هه‌ر دوو سه‌رۆكی رووسی و توركی، دوایین پێشڤه‌چوونه‌كانی ره‌وشی عێراق پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان باس بكه‌ن، جگه له پرسه هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی نێوانیان وه‌ك هێنانی سیستمی "ئێس 400"ـی رووسی بۆ هێزی ئاسمانی توركی و ده‌ستپێكردنه‌وه به هه‌نارده‌كردنی ته‌ماته‌ی توركی بۆ رووسیا.