جەمال نەبەز کۆچی دوایی کرد
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ شەممە 08/12/2018، جەمال نەبەز، نووسەر، رۆشنبیر و مێژوونووسی ناوداری کورد لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
پرۆفیسۆر جەمال نەبەز لە ساڵی 1933 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە سەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و دەرونزانی و فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.
لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا لە زانکۆی بەغدا، فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە. پاشان لە شارەکانی کەرکووک، هەولێر، بەغدا و بەسرە وانەی گوتووەتەوە.
دوای 28 ساڵ ژیان چووەتە ئەوروپا بۆ تەواوکردنی خوێندن و پاشان لە زانکۆکانی مینوخ و ئۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنەوەی وانەی خوێندووە.
لەساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندوویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکێتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کوردیان دامەزراندووە.
لە ساڵی 1970-1979 لە زانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و رۆژنامەنووسی و یاسای خوێندووە. هەروەها یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کاژیک.
ئەو بیرەمەندە جیا لە نووسینی چەند کتێبێک، وەرگێڕانی بۆ چەندین کتێبی دیکە کردووە کە بەرهەمەکانی ویلیام شەیکسپیەر لە نێوانیاندا هەیە.
بیرهوهریینامهى ئهو رۆژانهى جارهكى دیی ناگهڕێنهوه، به ئامادهبوونى ژمارهیهك له نووسهران و رۆشنبیران و شاعیران و رۆژنامهنوسان لە ساڵی 2017 له سلێمانى بڵاوكرایهوه.
- بهشێك له بهرههمهكانى پرۆفیسۆر دكتۆر جهمال نهبهز بریتین لە:
- چیرۆکی گەرداوەکە (بە ئینگلیزی: "The Tempest") هی نووسەری ئینگلیز ویلیام شێکسپیر، وەرگێڕدراوی جەمال نەبەز ساڵی 1955.
- لالۆ کەریم؛ ڕۆمانێکی کوردییە لەساڵی 1986 - هەولێر.
- خوێندەواری بە زمانی کوردی لەساڵی 1987.
- نووسینی کوردی بە لاتینی.
- وەرگێران ھونەرە، چاپخانەی ژین.
- پاڵتۆ بە ئینگلیزی (The Coat) لەساڵی 1958 هی نووسەری بەناوبانگ نیکۆڵای گۆگۆل.
- سەرەتای میکانیک و خۆماڵەکانی ماددە.
- زمانی یەکگرتووی کوردی، ساڵی 1979.
- ھەندێک لە کێشە بنەڕەتییەکانی قوتابخانەی کوردی سۆسیالزم لە ساڵی 2001.
- رۆژانی ئاوارەییم، لە سویسرا.
- الامیر الكردى، میر محمد الرواندزی، الملقب ب (بیرى كۆره).
H.J