بڕیارێكی حكوومه‌ت له باره‌ی زه‌ویوزار ناڕه‌زایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بریارێكی حكوومه‌تی هه‌رێم ناڕه‌زایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، فه‌رمان به‌وه كراوه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی فه‌رمیی بۆ ئه‌و زه‌وییانه نه‌كرێت، كه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانتدا به زه‌وی قه‌ره‌بۆی 3% ناسراون.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، حكوومه‌تی هه‌رێم خۆی ئه‌و زهويیانهی وه‌ك قه‌ره‌بۆ به‌و كه‌سانه داوه، كه زه‌وییه‌كانیان به‌ر پڕۆژه و ماسته‌رپلانی شاره‌كان كه‌وتوون، ئێستاش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: "دوای 9 ساڵ، حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌ڵێن و بڕیاره‌كانی خۆی په‌شیمان بووه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان بۆ بكرێت".
زه‌وییه‌كانی باغلومنار، كه به زه‌وی 3% ناسراون، ده‌كه‌ونه نزیك شه‌قامی 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر. له ساڵی 2009 وه‌ك قه‌ره‌بۆ به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ژماره‌یه‌ك جووتیاری ناوچه‌كه دراون، له ماوه‌ی نۆ ساڵی رابردوودا كڕین و فرۆشتنیان پێ كراوه و له فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بێ كێشه مامه‌ڵه‌ی فه‌رمیی و تاپۆیان بۆ كراوه.
ئێستا به گوێره‌ی فه‌رمانێكی حكوومه‌تی هه‌رێم به ژماره 2705، كه له رێككه‌وتی 11ى 6ى 2018 ده‌رچووه، هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی فه‌رمیی ئه‌و زه‌وییانه‌ی به 3% ناسراون، ڕاگیراوه.
ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی خاوه‌ن موڵك و كڕیار و فرۆشیارانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن: "سه‌ره‌ڕای زیانی ماددی، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
ئه‌و جووتیارانه‌ی زه‌وییه‌كانیان به‌ر ماسته‌رپلانی هه‌ولێر كه‌وتووه و له ساڵی 2009 به‌م زه‌ويیانه قه‌ره‌بۆ كراونه‌ته‌وه، ئێستا وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، دوای 9 ساڵ، حكوومه‌تی هه‌رێم له‌و بڕیار و به‌ڵێنه په‌شیمان بووه‌ته‌وه، كه پێشتر بۆ تاپۆكردنی ئه‌و زه‌وییانه داويه‌تی. بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم زه‌ره‌رمه‌ند بوون، ئێستا پارێزه‌ریان گرتووه و له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یانه‌وه داوای مافى خۆیان له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی بهدوداچوونهكانی كوردستان24، ژماره‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی، كه بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یانگرێته‌وه، ته‌نها له شاری هه‌ولێر، نزیكه‌ی 7000 پارچه زه‌وییه و خاوه‌نه‌كانیان داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی به‌ڵێن و نووسراوه فه‌رمییه‌كانی خۆی بێت و زه‌وییه‌كانیان بۆ تاپۆ بكات، كه پێشتر وه‌ك قه‌ره‌بۆ له بڕی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان پێیان دراوه.