به ڤيديۆ.. بێ ئه‌وه‌ى سڵ له فيشه‌كى دوژمن بكاته‌وه هاوڕێ برينداره‌كه‌ى رزگار كرد
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ى راگه‌ياندنى سه‌ربازى حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن، گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت جه‌نگاوه‌رێكى يه‌مه‌نى له مه‌يدانى شه‌ڕدا جه‌سته‌ى بريندارى هاوڕێكه‌ى داوه به شانيدا و به درێژايى نيو كيلۆمه‌تر له مه‌ترسى دوورى ده‌خاته‌وه. به‌ڵام ئه‌و جه‌نگاوه‌ره سه‌ركێشييه‌كى سه‌ير و هاوشێوه نه‌بينراوى تۆمار كردووه، به‌وه‌ى به درێژايى ئه‌و رێگه‌يه كراوه‌ته نيشانه‌ى چه‌كدارانى نه‌ياريان و ته‌قه‌ى لێده‌كه‌ن و چه‌ندين فيشه‌ك به‌ر ده‌ست و پێى ده‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌و ئاوڕيان لێ ناداته‌وه و بێ هيچ دوو دڵييه‌ك گيانبه‌خشانه هاوڕێكه‌ى رزگار ده‌كات.