ژنێك پیاوەكەی لەسەر خانوو فڕێدەداتە خوارەوە

"ژنەكەم بەردەوام ھەڕەشەم لێدەكات"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

لە شاری سلێمانی ژنێك لەگەڵ كوڕەكەی توندوتیری بەرامبەر ھاوسەرەكەی دەكات و لەسەر خانوو فڕێیدەدەنە خوارەوە.

كاروان، ئەو كەسەی كە لەلایەن ھاوسەر و كوڕەكەی لێیدراوە، بە كوردستان24ی راگەیاند: "ھاوسەرەكەم لەگەڵ كوڕەكەی لێیاندام و لە خانوو فڕیاندام و ھەڵاتن، ئەگەر ئەوە من بمكرایە ھەر ئەو كات دەستگیر دەكرام".

گوتیشی: "لە بنكەی پۆلیسی ھەواری شار سكاڵام تۆمار كردووە و تەلەفۆنیشم بۆ توندوتیژی ژنان كرد، گوتیان دواتر وەڵامت دەدەینەوە، بەڵام وەڵامیان نەدامەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: "نەمزانیووە یەكێتی پیاوان ھەیە، تا بچمە ئەوێ".

راشیگەیاند: "ھاوسەرەكەم بەردەوام ھەڕەشەم لێدەكات و دەڵێ زۆر بڵێیت بە گرتنت دەدەم".

باسی لەوەشكرد: "