هێزی هاوپه‌یمانان: مه‌سروور بارزانی كه‌سێكی لێهاتووه
K24- هه‌ولێر:
ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی فەرماندەی فەرماندەیی هێزی هاوپەیمانان کە ئیتاڵیا سەرپەرشتی دەکات، له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له‌مباره‌شه‌وه كۆڵۆنێل ئه‌نجێلۆ یاكێتی، فەرماندەی سەنتەری کوردستان بۆ مەشق و هەماهەنگی کە لە کوردستان نوێنەرایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات و به "كه‌ی تی سی سی" ناسراوه، بە کوردستان ٢٤ی گوت: "هەماهەنگی و هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن" و، هیواشی خواست، "کابینەی داهاتووی حکوومەت سەرکەوتوو بێت".
ئه‌م فه‌رمانده سه‌ربازییه دووپاتیكرده‌وه، "بۆ من کوردستان ئەزموونێکی زۆر گرینگ بوو، دڵخۆشم بەوەی هەزاران پێشمەرگە لە لایەن ئێمەوە مەشقیان پێکراوە، کە دواترینیان مه‌شقپێكردنیان بوو لەسەر پوچەڵکردنەوەی مین و بۆمبی چێندراو، جگە لە پێدانی چەک".
هه‌روه‌ها گوتی: "خۆشحاڵم بەوەی حکوومەتی نوێی کوردستان پێکدێت، من خۆم چەند جارێک چاوم بە بەرێز مەسرور بارزانی کەوتووە و، توانیومە بگەمە ئەو بڕوایەی کە ئەو کەسێکی لێهاتووە لە پاریزگاریکردن لە ئارامی وڵاتەکەی، هیوادارم لە ئەرکی داهاتووشیدا سەرکەوتووبێ".
سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كانیشیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یاكێتی گوتی: "هیزەکانی پێشمەرگە پێداویستیان هەیە و ئێمەش لێرەین بۆ ئەوەی ئەو پێداویستیانە بۆیان دابین بکەین، بۆیە بە راشکاوی پێتدەڵێم کە هەماهەنگی ئێمە بەردەوام دەبێت".
له به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بوونی ئه‌و هێزانه له هه‌رێمی كوردستان به گرنگ ده‌زانن، كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆ و هاوكات وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش به وه‌كاله‌ت جه‌خت ده‌كاته‌وه، "هەرێمی کوردستان هێشتا پێویستی بە هاوکاری هاوپەیمانانه".
شنگالی دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و هێزانه رۆڵێكی باشیان له مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بینیوه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش سوودێكی زۆریان له‌و هێزانه وه‌رگرتووه"، گوتیشی: "داوامان له هاوپه‌یمانان كردووه، "كه‌ی تی سی سی" له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت".
لە ماوەی ساڵی رابردوودا, زیاتر لە 4 هەزار و 500 پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە لایەن هاوپەیمانانەوە مەشقیان پێکراوە، ئەمە جیا لەو هەماهەنگی و هاوکاریانەی لە نێوان هەردوو هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان هەبووە.
H.B