له وهرتێ به هۆى وهرگهڕانى بارههڵگرێكهوه هاووڵاتييهك گيانى لهدهستدا
K24 – ههولێر:
وەرگەڕانی ئۆمبێلێکی بارهەڵگر لە رێگای زینی وەرتێ گیان لەدەستدانی شۆفێرەکەی و بریندار بوونی کەسێکی ديكهی لێکەوتەوە.
کاتژمێر 03:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی زینی وەرتێ لە نێوان شارەدێی سەرکەپکان و شارەدێی وەرتێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا بارهەڵگر لە رێگاکە دەرچوو و لەشاخەکە هەڵدێراو کەوتە خوارەوە.
بەهۆی رووداوەکە شۆفێری بارهەڵگرەکە بەناوی (وشیار ئیسماعیل) تەمەن 40 ساڵ دوای گواستنهوهى بۆ نەخۆشخانەی رانیە گیانی لەدەستدا و کەسێکی ديكهى تهمهن 41 ساڵ بریندار بوو.
رێگای زینی وەرتێ کە دەڤەری ڕاپەڕین بەناوچەکانی سۆران و رواندز و چۆمان دەبەستێتەوە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر داخرابوو، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوو بە هەوڵی تیمەکانی شارەوانی رانیە رێگاکە پاکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی سەرما و بەرزی ناوچەکە، شەوان بەشێکی رێگاکە دەیبەستێ و هاتوچۆ لە رێگاکە ئەستەم دەکات، بە وتەی شایەتحاڵەکان هەر ئەوەش هۆکاری وەرگەڕانی ئەو بارههڵگره بووه.