"وه‌زيرى دەرەوەی ئەمریکا چی بە جەنابی سەرۆک گوت"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، له په‌رله‌مانى كوردستان، هێمن هه‌ورامى سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ، له ژێر ناونيشانى "وه‌زيرى دەرەوەی ئەمریکا چی بە جەنابی سەرۆک گوت"، شێوازى ناوبردنى سه‌رۆك بارزانى له لايه‌ن پۆمپيۆوه خسته‌ڕوو.
هێمن هه‌ورامى له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسيويه‌تى: "سەرۆک بارزانی لە شاری هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوویەوە. مایک پۆمپيۆ بە درێژایی کۆبوونەوەکە کە قسەی دەکرد هەموو جار بە سەرۆک بارزانی دەگوت (Your Excellency) و (MR. President)، واتە، جەنابتان و بەڕێز جەنابی سەرۆک".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه، نووسيويه‌تى: "لەسەر دۆخی رۆژئاوا و دۆخی عێراق و هاوکێشەکانی ناوچەکە، جەختی لە رۆڵی میحوەری کوردستان و حیکمەت و دانایی سەرۆک بارزانی کردەوە. چەند جارێک دووپاتی کردەوە کەهاتووە تاوەکو لە جەنابیانەوە لەسەر دۆخی ناوچەکە فێر ببێت. زۆر بابەتی دیکەی گرنگ خرانە روو".