له ناسريه به هۆى بوومه‌له‌رزه‌وه هێرشكرايه سه‌ر كۆمپانيايه‌كى نه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى پارێزگاى زيقار له باشوورى عێراق رايگه‌ياند، شه‌وى رابردوو كۆمپانياى پترۆناسى نه‌وتى ماليزى هێرشيكراوه‌ته سه‌ر.
پۆليس روونيكردووه‌ته‌وه، خه‌ڵكى ناسريه به چه‌كى سووك و ئاڕ بى جى هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر خاڵه‌كانى پاسه‌وانى كۆمپانيا نه‌وتييه‌كه و پێيان وابووه، بوومه‌له‌رزه‌ى شاره‌كه به هۆى كارى هه‌ڵكۆڵين و به‌دواداگه‌ڕانى نه‌وت بووه له لايه‌ن كۆمپانياكه‌وه.
كۆمپانيا ماليزييه‌كه له شاره‌دێى روفاعى باكوورى ناسرييه و له كێڵگه‌ى غراف خه‌ريكى هه‌ڵكۆڵين و به‌دواداگه‌ڕانى نه‌وته.
پۆليس ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، هێرشبه‌ره‌كان چه‌كى سووك و ئاڕ بى جييان به‌كارهێناوه، به‌ڵام هيچ زيانێكى گيانى له ئاكامى ئه‌و هێرشه‌دا نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له شاره‌دێى روفاعى سه‌ر به ناسريه، بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك به پله‌ى 4.4 پله‌ى رێخته‌ر روويدا و به هۆيه‌وه زيانى زۆرى ماددى به‌ر خانووبه‌ره‌ى هاووڵاتيان كه‌وت.
هه‌ريه‌ك له كۆمپانياكانى پترۆناسى ماليزى و جابكسى ژاپۆنى له 2010ه‌وه گرێبه‌ستيان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق واژوو كردووه بۆ په‌ره‌پێدانى كێڵگه نه‌وتييه‌كانى سنوورى پارێزگاى زيقار.
شاره‌زايانى جيۆلۆجى له‌و بڕوايه‌دان، هۆكارى روودانى بوومه‌له‌رزه له سنوورى شارۆچكه‌ى روفاعى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێڵى بوومه‌له‌رزه و ئه‌و رووداوه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به كارى هه‌ڵكۆڵين و به‌دواداگه‌ڕانى نه‌وته‌وه نييه.