فازڵ میرانی: پارتی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ئامانجه نابێت كه به‌درێژایی میژوو هه‌وڵی بۆ داوه
K24- هه‌ولێر:
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، "پارتیش وه‌ك هه‌ر حزبێكی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شی له حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، به‌ڵام كه‌متر ده‌ست له‌كاروباری حكوومه‌ت وه‌رده‌ده‌ین و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به هه‌موو توانایه‌ك پشتیوانی لێ ده‌كه‌ین".
میرانی له سمینارێكدا له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له شاری هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه وه‌ك پارتی باوه‌ڕی ته‌واومان به‌وه هه‌یه كه پێویسته هه‌وڵ بده‌ین هه‌ڵه‌كانی حكوومه‌ت كه‌م بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پارێزگاریشی لێ بكه‌ین و له هه‌ر كێشه و ته‌نگانه‌یه‌ك پشتیوانی لێ بكه‌ین، به هه‌موو جومگه‌كانی حزبه‌وه پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وته مه‌زنه بكه‌ین كه ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه".
له‌مباره‌شه‌وه فازڵ میرانی گرنگی پاراستنی حكوومه‌تی له دوو بواردا قه‌تیس كرد و گوتی: "گرنگییه‌كی پاراستنی حكوومه‌ت له‌وه‌دایه كه به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنی ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌یه، كه به‌درێژایی میژوو به سه‌ر گه‌لی كورددا هاتوون، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ رابردووی خۆمان به‌راورد بكه‌ین، ئێستا ئێمه خاوه‌ن حكوومه‌تین و خۆمان وڵاته‌كه‌مان به‌ڕێوه ده‌به‌ین و سه‌رجه‌م پێگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆمان به‌ده‌سته‌وه‌یه".
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی: "گرنگی دووه‌می پاراستنی حكوومه‌ت له‌وه دایه، كه مێژووی گه‌لی كورديشی درووست كردووه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كورد هیچی نه‌بێت و خاوه‌ن حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و قه‌واره‌یه‌كی دیاریكراو نه‌بێت، باسكردن له مێژوو و رابردوو هیچ شتێك به‌رجه‌سته ناكات، بۆیه پاراستنی ئێستامان له حكوومه‌ت پارێزگاریكردنه له مێژووش".
میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كاتێك باسی مێژووی خۆمان ده‌كه‌ین شانازی پێوه ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه رابردووی گه‌لی كورد پڕه له سه‌روه‌ری".
سه‌باره‌ت به شۆڕشه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، میرانی نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوولی وه‌ك نموونه‌یه‌ك هێنایه‌وه و گوتی: "دوو هۆكار هه‌بوون بۆئه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول نسكۆ بهێنێت، ئه‌وانیش یه‌كێكیان پرسی كه‌ركووك و ئه‌وی دیكه‌ش گه‌مه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوو"، دووپاتیكرده‌وه، "پارتی هه‌رگیز به‌رپرسیار نه‌بوو له نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول له ساڵی 1975، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی له‌و به‌رپرسیارێتییه راینه‌كردووه كه بارزانی نه‌مر دوای ساڵی 1975 خستییه سه‌ر شانی خۆی، بۆیه ده‌ڵێم ئێمه شانازی به مێژووی پارتییه‌وه ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانیش له 25ی ئه‌یلوولی ساڵی 2017، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جه‌ختی كرده‌وه، "ئێستاش پارتی باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه‌یه، كه پێویسته ناسنامه‌ی خۆمان هه‌بێت و ئه‌ندام بین له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، بۆئه‌وه‌ی گرێنتی داهاتووی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین، چونكه درووستبوونی ته‌نیا قه‌واره‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه به‌س نییه بۆ زامنكردنی ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان، پارتی ستراتیژیه‌تێكی درێژمه‌ودای هه‌یه و له‌گه‌ڵ كات و قۆناغه‌كانی سه‌رده‌م كار بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه ده‌كه‌ین كه به‌درێژایی مێژوو هه‌وڵمان بۆیداوه".
هه‌ر له‌مچوارچێوه‌یه‌دا میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "كاتێك خه‌ڵكی كوردستان ریفراندۆمی كرد به‌غدا ئێمه‌ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌نێین، له‌كاتێكدا ئه‌وان به‌ئێمه ده‌ڵێن ئێوه برای ئێمه‌ن و خۆشیان به‌ئیسلام ده‌زانن، به‌ڵام نه پابه‌ندی ئه‌و برایه‌تییه و نه په‌یڕه‌وی ئه‌و ئاینه‌ش ده‌بن، چونكه له یه‌كێك له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیشدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه و ده‌فه‌رموێت: "لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ"، واتا له‌ئیسلامدا هیچ كه‌سێك باوه‌ڕدار نییه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆخۆی ده‌یه‌وێت بۆ براكه‌شی نه‌یه‌وێت، له‌كاتێكدا به‌غدا سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان به‌ڕه‌وا نابینێت".
H.B