به چه‌قۆ خوشكێكى خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى كوشت
K24 – هه‌ولێر:
پياوێكى ئه‌مه‌ريكى ته‌مه‌ن 53 ساڵ، خوشكێكى خۆى و هاوسه‌رى خوشكه‌كه‌ى به چه‌قۆ كوشت.
پۆليسى خۆجێى ويلايه‌تى جۆرجيا لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كات.
هه‌ريه‌ك له پشكێنه‌رى پۆليس له ناوچه‌كه، لويس مولين و هاوسه‌ره گه‌نجه‌كه‌ى ناوى ئاكيا مولين بووه و ته‌مه‌نى ته‌نيا 28 ساڵ بووه ته‌رمه‌كانيان له لايه‌ن پۆليسه‌وه دۆزرايه‌وه.
پۆليس رايگه‌ياندووه، ته‌رمى خوشكى بكوژه‌كه له باخچه‌ى ماڵه‌كه‌ياندا دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به هاوسه‌ره‌كه‌شى پۆليس روونيكرده‌وه، ئه‌و له نزيك ده‌رگاى ماڵێكى دراوسێيان كوژراوه.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن، لويس مۆلين ويستوويه‌تى په‌نا به‌رێته به‌ر ماڵه دراوسێكه‌يان، به‌ڵام له دوورى پێنج هه‌نگاو له ده‌رگاكه كوژراوه.
پۆليس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى ئه‌و رووداوه، براى ژنه‌كه بووه.
به گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه سه‌ره‌تاييه‌كان ئه‌و دوو قوربانييه به چه‌قۆ و ته‌نێكى ديكه‌ى ره‌ق كوژراون.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر