ئه‌ردۆغان: پێويسته جارێكيديكه بير له به تاوان دانانى "زينا" بكه‌ينه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، پێويسته توركيا جارێكيديكه، بير له پێشنيازى به تاوان له‌قه‌ڵه‌مدانى زينا بكاته‌وه.
سه‌رۆكى توركيا له لێدوانيكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، گوتيشى: "له‌و بڕوايه‌دام، ئێستا كاتێكى گونجاوه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێ گفتوگۆ له باره‌ى پرسى زينا بكه‌ين. چونكه ره‌وشى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له باره‌ى به‌ها ره‌وشتييه‌كانه‌وه جياوازه".
گوتيشى: "ئه‌و پرسه زۆر كۆنه و به‌رفراوانه. پێويسته گفتوگۆى بكه‌ين. ئه‌و پرسه يه‌كێكه له پێشنيازه ياساييه‌كانمان كه له 2004 خستوومانه‌ته‌ڕوو. ئه‌و كاته هه‌نگاوێكمان نا، كه گونجاو بوو له‌گه‌ڵ داواكارى ئه‌وروپا، به‌ڵام ئێمه هه‌ڵه بووين".
پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا، له 2004دا دواى سه‌ركه‌وتنى له هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانييه‌كان، پێشنيازى كردبوو، زينا، وه‌ك تاوان هه‌ژمار بكرێت و چوارچێوه‌يه‌كى نوێى له ياساى سزادانى توركى بۆ ديار بكرێت. به‌ڵام ئه‌و كات پێشنيازه‌كه له لايه‌ن به‌رهه‌ڵستكارانى پارته‌كه‌وه به ته‌واوى ره‌تكرايه‌وه.
له 2004دا به‌رپرسانى يه‌كێتى ئه‌وروپا، رايانگه‌ياندبوو، ئه‌و پێشنيازه‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، هه‌وڵه‌كانى توركيا بۆ بوونه ئه‌ندام له يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌بار ده‌بات.
دوێنێ ئه‌ردۆغان دواى پێشكه‌شكردنى وتارێك له په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى، گوتى: "ئه‌و كات ئێمه هه‌ڵه بووين، داواكارييه‌كه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپامان له باره‌ى زيناوه په‌سند كرد".
بڕياره له مانگى ئازار/ مارسى داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى نێوان توركيا و يه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ تاوتوێكردنى پرسى وه‌رگرتنى توركيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا ساز بكرێت. پێشبينى ده‌كرێت ئه‌و پێشنيازه‌ى ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ى، توركيا له رێڕه‌وى چوون بۆ يه‌كێتى ئه‌وروپا دووربخاته‌وه.
ياساى سزادانى توركيا، كه له كۆتايى ده‌يه‌ى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، ده‌ستكارى كرا، پرسى زيناى بۆ ژن و پياو به تاوان هه‌ژمار نه‌كردووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر