پارتى بۆ به‌شداربوونى لايه‌نه‌كان له حكومه‌تى داهاتوو مه‌رجى هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی پارتی ديموكراتى كوردستان رايانگه‌ياند، هەر لایه‌نێك بیەوێت لە حکوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستاندا بەشداربێت دەبێت تا کۆتایی ڕێگاکە لەگەڵمان بەردەوامبێت.
به گوێره‌ى لێدوانى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى پارتى، بۆ پێکهێنانی حکوومەت شاندى پارتى سەردانی هەموو لايه‌نه‌كان ده‌كات.
هاوکات یەکێتی نیشتیمانی كوردستان چاوەڕێی سەردانی پارتییە و ئاشکراشی دەکات کە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆبوونەتەوە و گۆڕان و کۆمەڵیش ئامادەن لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربن، گۆڕان بەشداری خۆی بە شەراکەتی راستەقینە دەبەستێتەوە و یەکگرتووش سورە لەسەر ئۆپۆزسیۆنبوون و پێیوایە حکوومەتی بنکەفراوان شکست دەهێنێت.