ئيبراهيم كالن: له توركيا پرۆسه‌ى ئاشتى ناخرێته‌وه به‌ر باس و كۆتايى هاتووه
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری توركیا، (ئیلنوور چه‌ڤیك) له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له پرۆگرامێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گووتی: توركیا هه‌ڵوێستێكی توندی له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌بووه، بۆیه ئه‌م هه‌ڵوێسته كوردانی باكووری كوردستانی نیگه‌ران كردووه.
له باره‌ی پرسى ئاشتيش، ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتى: ره‌نگه دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی له بیست و چواری حوزه‌یران پرۆسه‌ى ئاشتی ده‌ستپێبكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه (ئیبراهیم كاڵن) گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاندووه: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ى ئاشتی له هه‌گبه‌ى ئه‌واندا نییه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، له كاتێكدايه، ئه‌و وڵاته به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌چێت و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كۆمه‌ڵه‌ی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه داوای له كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا كردووه، كه ماڵ و داراییان ئاشكرا بكه‌ن و یه‌كه‌مین كاندیدیش، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه، وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و ئاشكرای كردووه: ماڵ و داراییه‌كانی بریتیه له باڵه‌خانه‌یه‌ك به نرخی (300.000) لیره‌ی توركی كه ده‌كاته (حه‌فتا هه‌زار دۆلار)، ئۆتۆمبێلێك به نرخی (55000) لیره‌ی توركی كه ده‌كاته (دوازده هه‌زار و حه‌فت سه‌د دۆلار)ی ئه‌مریكی كه مۆدێله‌كه‌شی (2013)، له‌گه‌ڵ به سه‌دان په‌رتووك، به هه‌زاران نامه.
له لايه‌كى ديكه‌وه فشاره‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا بۆ سياسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارانى كورد به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، جارێكی دیكه هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په (فیگه‌ن یوكسه‌كداغ) له ئه‌نقه‌ره دادگایی كرایه‌وه و دادگا ره‌تیكرده‌وه كه بڕیاری ئازادكردنی ده‌ربكات.
(فیگه‌ن یوكسه‌كداغ) ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵه به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ (په‌كه‌كه) ده‌ستگیركراوه و تۆمه‌ته‌كانی دادگای توركیاش ره‌تده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها پارێزه‌رانی فیگه‌ن رایانگه‌یاند: كه دۆسیه‌ی هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په سیاسییه نه‌وه‌ك یاسایی.
وێڕاى فشاره‌كانى سه‌ر كورد، ئاماده‌كارييه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له توركيا زياتر بوونه و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، راپۆرتێكی (پارتی سه‌عاده‌ت) له باره‌ی كورد مشتومڕی ناوه‌ته‌وه و ئه‌و پارته‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه: كه له چه‌ند رۆژی داهاتوو له دیاربه‌كر راپۆرتی خۆیان له باره‌ی دۆسیه‌ی كورد ده‌خه‌نه‌ڕوو.
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 24ى حوزه‌يرانى داهاتوو، نه‌ك ته‌نيا له ناوخۆى توركيا به‌ڵكو له ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش بايه‌خى پێ ده‌درێت به‌و پێيه‌ى هێڵى كاركردن و سياسه‌تى توركيا بۆ چه‌ند ساڵێكى ديكه ده‌خاته‌ڕوو.
له‌و باره‌يه‌وه، شرۆڤه‌كاران له ئه‌مریكا ده‌ڵێن: ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووسسازه، به تایبه‌تیش كه ره‌نگه گۆڕانكاری خێرای لێبكه‌وێته‌وه. هاوكات شاره‌زایان دووپاتیی ده‌كه‌نه‌وه كه‌له‌و باوه‌ڕه‌دا نین، كه دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێستی توركیا له باره‌ی دۆسیه‌ی كورد بگۆڕێت.