"ژەهری دووپشکی شین چارەسەری چەندین نەخۆشییە"
K24 – ههولێر:
پپە کاساناس پیاوێکی تەمەن 78 ساڵانی خەڵکی کوبایە، ساڵانێکی زۆرە رێگهیداوه هەموو مانگێک دووپشکێکی شین پێوەی بدات بۆ ئەوەی ئازاری رۆماتیزم کەم بکاتەوە.
خەڵک وا بیریان دەکردەوە کە جەستەی ئەم کابرایە بە ژەهری ئهو دووپشکە راهاتووە و بووەتە هۆی ئارامکردنهوهی جەستەی.
بهڵام گروپێکی لێکۆڵەرى پزیشکی لە کوبا بۆیان دهركهوتووه ژەهری ئەم جۆرە دووپشکە کە ناوی زانستیەکەی "rhopalurus junceus"دەتوانێت بۆ کەمکردنی ئازاری نەخۆشییەکان و تەنانەت بۆ کەمکردنەوەی گرێکانی شێرپەنجە لە مرۆڤدا سوودی ههبێت.