هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

"به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 به‌ كورد دراوه‌"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

بەنگین رێكانی نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، بەھۆی ناكۆكی لەسەر پۆستەكان، ھاوپەیمانێتی نەسری حەیدەر عەبادی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و نزیكه‌ی سی كه‌سایه‌تی له‌ لیستی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی جیاده‌بنه‌وه‌.

نوێنەری پارتی لە بەغدا گوتیشی: "نووری مالیكی كاندیدی هیچ پۆستێك نییه‌، به‌ تایبه‌تی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق".

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پارتی لە بەغدا، گووتیشی: "به‌شێك له‌ كوتله‌ و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی وه‌كو فه‌تح و به‌شێك له‌ كوتله‌ی نه‌سر، ره‌شنووسێكیان ئاماده‌كردووه‌، كه‌ تێیدا به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی كێشه‌كانی كورد له‌ حكومه‌تی داهاتووی عێراق له‌خۆده‌گرێت، به‌تایبه‌تیش مادده‌ی 140 و پێشمه‌رگه‌ و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا".

هاوكات مه‌رجه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، كه‌ بریتین له‌ شه‌راكه‌ت و ته‌وافووق و ته‌وازون, وه‌ك به‌نگین رێكانی باسی ده‌كات، له‌و ره‌شنووسه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه‌.

ا. م