به فه‌رمی یاری هه‌ندرێن و هه‌ولێر بۆ یاریگه‌یه‌كی دیكه گواسترایه‌وه
بەفەرمی یاریی نێوان هه‌ندرێن و هه‌ولێر لە خولی نایابی کوردستان بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە بۆ یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له پیرمام گواسترایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18 شووباتی 2018، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان به‌فه‌رمی بەهۆی ئەو شەپۆڵە باران بارینەی لە 48 کاتژمێری رابردوو رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە بۆ پیرمام گواسترایه‌وه و جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه یارییه‌كه له رۆژی دووشه‌ممه له كاتژمێر 2:30 ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا هه‌ر ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا یاری نێوان شێروانه و زێره‌ڤانی بۆ كاتێكی نادیار دواخست كه بڕیار بوو یارییه‌كه‌ی سبه‌ی دووشه‌ممه له كه‌لار به‌ڕێوه بچێت.
وابڕیارە سبەی دووشەممە جگە لە یارییەکەی شێروانە و زێرەڤانی لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان سێ یاریی دیکە بەڕێوە بچێت، برایەتی له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی زاخۆ دەکات، له سلێمانیش نەورۆز میوانداریی ئارارات دەکات.