زێباری: لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق دەدەینەوە
K24 - ھەولێر
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی زیناوی چینی ئاشكرای كرد، پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتوون سبەی پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات.
گوتیشی، له‌وێ كورد هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێت له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها زێباری، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی 14 ساڵی رابردووی به‌غدا هۆكاری سه‌ره‌كی بوون كه كوردیان ناچار كرد بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بدات.
راشیگەیاند، دوای ریفراندۆم هه‌ولێر ده‌ستده‌كات به گفتوگۆ‌كی جیدی له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی.