شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "لە نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممەوە شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەكات، دەتوانین بڵێین شەپۆلێكی مام ناوەند دەبێت، بارانبارینی مامناوەند و پچڕ پچڕ دەبێت".

گوتیشی: "ئەو شەپۆلە بارانبارینە تا رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكەن لەناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت".

ئاماژەی بەوەشدا: "رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار، بارانبارینی ئەمساڵ لەناو شارەكان چوار بەرامبەر زیاتر بایووە".