ئاگاداریی به په‌له بۆ دانیشتوانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و كه‌لار
K24- هه‌ڵه‌بجه:
هه‌ر یه‌ك له ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و قایمقامیه‌تی كه‌لار، دانیشتوانی سنووره‌كانیان له مه‌ترسییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له رووباری سیروان، ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له كه‌ناری ئه‌و رووباره‌وه نزیكن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی سنووره‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه له رووباری سیروانه‌وه نزیكن، "پێشبینی ده‌كرێت، سبەی بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبارەکە، ئێران بەشێك لە ئاوی به‌نداوه‌كان بەربداتەوە، بۆیه لەم شەوەوە ئاگاداربن، بۆ ئەوەی لە مەترسییه‌كان بەدوور بن".
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا، قایمقامی قه‌زای كه‌لار هاووڵاتییانى سنوورى باوه‌نوور تاوه‌كو ناوچه‌كانى گرده گۆزینه، شێخ له‌نگه‌ر و ناوچه‌كانى خوارووتر له مه‌ترسییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له رووباری سیروان، ئاگادار ده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه "ئه‌گه‌رى زیادبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستی ئاو له ڕووبارى سیروان له ئارادایه، هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕێژه زۆره‌ى باران بارین له كوردستان و ناوچه‌كانى ئێران، كه ئاوى باران و لافاوى چه‌مه‌كان به ئاراسته‌ى رووبار‌ى سیروان ده‌ڕۆن، بۆیه داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین، كه خانووه‌كانیان، یان پڕۆژه و كار و كارگه‌یان له سه‌ر رووبار‌ى سیروانه، ئاگاداری ئه‌و حاڵه‌ته بن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ر زیانێك به دوور بن".
پێشتریش له رێگه‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه هۆشداریى دراوه‌ته هاووڵاتییان، "به هۆى زیادبوونى ئاو له به‌نداوه‌كه، ڕێژه‌ى به‌ردانه‌وه‌ى ئاویش له به‌نداوه‌كه زیادكراوه، پێویسته هاووڵاتییانى نزیك ڕووباره‌كه ئاگادار بن، به تایبه‌ت خاوه‌ن كارگه و ئاژه‌ڵدار و خاوه‌ن پڕۆژه‌كان".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مشه‌و ئیداره‌ی راپه‌ڕینیش له ئاگاداریه‌كدا هۆشداریی دایه هاووڵاتییانی سنووره‌كه و رایگه‌یاند، "زانیاریمان پێ گەیشتووە، بە هۆی پڕبوونی بەنداوەکانی ئێران، کۆماری ئیسلامی بە نیازە ڕێژەیەکی زۆر ئاو لە بەنداوی کۆڵەسە بەرەو زێی بچووك بەربداتەوە".
داواشی لە دانیشتوانی ئەو گوندانە كرد، کە لە ڕێڕەوی ئاوی زێی بچووك نزیكن "له كه‌ناری زێیەکە نزیك نه‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لە ڕووداوی نەخوازراو به‌دوور بن".
H.B