سبه‌ی كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمی كوردستان گۆڕانێكی به‌سه‌ردا دێت
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما له پارێزگاكانی هه‌رێمی دابه‌زینێكی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ببینن.
وه‌ك ده‌سته‌ی كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێكردووه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما له پارێزگاكانی هه‌رێم له‌نێوان 39 بۆ 43 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
به‌گویره‌ی پێشبینییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی، پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له پارێزگای سلێمانی 39 پله، له پارێزگای هه‌ولێر 41 پله، له پارێزگای دهۆك 40 پله و له پارێزگای كه‌ركووك 43 پله‌ی سه‌دی بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا پله‌كانی گه‌رما له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی 43 پله‌ی سه‌دی بوو.
H.B