كه‌ناڵێكی عێراقی: گۆڕان داوای زياكردنى كورسییه‌كانی له كۆمیسیۆن كردووه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سەعید کاکەیی ئەندامی کۆمسیۆنەکەیان لە لایەن لایەنێکی دیاریکراوەوە ھەڕەشەی کوشتنی لێکراوە ، ھەرچەندە ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆن ڕایگەیاندوه كه ژیانی پارێزراوە، بەڵام به‌گوێره‌ی هه‌واڵ و زانیاریی چه‌ند میدیایه‌ك، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیسیۆن رووی كردبێتە ده‌ره‌وه‌ی وڵات .
كه‌ناڵێكی عێراقی له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا پەردەی لەسەر ئەوە ھەڵدایەوە کە لایەنێکی سیاسی کوردستانی فشاری خستووه‌ته سه‌ر یه‌كێك لە ئەندامانی کۆمیسیۆن باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تا ساختەکاریان بۆ بکات، له به‌رامبه‌ر ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌م كاره‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه، لە چەند ڕۆژی ڕابردووش‌دا کۆمیسیۆن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەیدا، لایەنێکی سیاسی سەعید کاکەیی ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقی ناچارکردووە دەستلەکاربکێشێتەوە و لە ڕاگەیاندنەکانیشەوە دەرنەکەوێت، ھەرچەندە سەعید کاکەی ڕایگەیاند، ھیچ مەترسیەک لە سەر ژیانی نییە، بەڵام یەکێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆن بە بەڵگەوە دەڵێت: لایەنێک ھەڕەشەی کوشتنی لە سەعید کاکەیی کردووە کە دەبێت چەند کورسیەکيان بۆ زیاد بکات و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا پارتی و یه‌كێتی به ساخته‌كار ناوببات.
هه‌واڵه‌كان باس لەوە دەکەن کە بزووتنەوەی گۆڕان فشاری لەو ئەندامەی کۆمیسیۆن کردووه بۆ زیاد کردنی ژمارەی کورسیەکانی گۆڕان له هه‌ولێر له دوو كورسی بۆ سێ كورسی، به‌وپێیه‌ی ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆن سەر بە بزووتنەوەکەیانە، بەڵام ھیچ یەکێک لە بەرپرسانی گۆڕان ئامادە نەبوون لەمبارەیەوە لێدوان بۆ كوردستان 24 بده‌ن و تەنیا ئاماژه‌یاندا، ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستی، به‌پێچه‌وانه‌وه لایەنی تریان به فشار خستنه سه‌ر ئەو ئەندامەیان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لایەنێکی سیاسی ھەڕەشەی کوشتنی لە سەعید کاکەیی و خێزانەکەی کردووە، چەند میدیایەکی عەرەبیش بڵاویان کرده‌وە, بە ھۆی ئەو ھەڕەشانەوە ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆن عێراقی جێھێشتووە و چووه‌ته دەرەوەی وڵات.